نه‌وا
رۆژنامه‌ى "الشرق الاوسط"ی چاپی له‌نده‌نی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له دیپلۆماتكاره توركه‌كان كردبوو له‌شارى هه‌ولێر، كه تێیدا سێ كه‌س كوژران، براى ده‌رسیم دا‌غ په‌رله‌مانتارى توركیایه له‌سه‌ر فراكسیۆنی "هه‌ده‌په".
"الشرق الاوسط" له‌راپۆتێكدا له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌نێو رێستۆرانته‌كه‌ی شارى هه‌ولێر ته‌قه‌ى له دیپلۆماتكاره توركه‌كان كردبوو، ناوى "مه‌زڵوم دا‌غ"ه و خه‌ڵكى شارى ئامه‌ده و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كانه‌وه داواكراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، مه‌زڵوم دا‌غ براى "ده‌رسیم دا‌غ"ه، كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیایه له‌سه‌ر فراكسیۆنی "هه‌ده‌په".
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌زای ته‌مه‌للى و په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌یان كردوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، قبوڵناكه‌ن به‌هۆى ئه‌و هێرشه و ناوى براكه‌یه‌وه، په‌رله‌مانتارێكیان بكرێته ئامانج.
هه‌روه‌ك پێیانوایه هێرشه‌كه ته‌مومژاوییه و داوا ده‌كه‌ن به‌زووترین كات رونبكرێته‌وه، هیچ گومانێكیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌هێڵرێت و ئه‌نجامده‌رانى ئاشكرا بكرێن.