وەزیری دارایی لە بارەی دابەشكردنی موچەوە رونكردنەوە دەدات

21/07/2019

نەوا

وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران نییە و دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و بە گەشتنی پارەكەی بەغدا پرۆسەكە خێراتر دەكرێت.
بەهۆی دواكەوتنی ناردنی 454 ملیار دینارەكەی بەغدا چەند وەزارەت فەرمانگەیەك مووچەكانیان دواكەوتووە.
لەو بارەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ سایتی باس نیوز رایگەیاندووە: "دابەشكردنی مووچە بە شێوەی زنجیرەی خۆی دابەش دەكرێت رۆژی یەكشەممەش مووچە دابەش كراوە و نەوەستاوە".
وتیشی:" دواكەوتنی مووچەی هەندێك شوێن و وەزارەت پەیوەندی بە دواكەوتنی پارەی بەغداوە هەیە، ئومێدمان هەیە رۆژی دووشەممە پارەكەی بەغدا بگات، چونكە وەزیری دارایی لە عێراق نەبوو، ئومێدمان وایە هاتبێتەوە و واژوو لەسەر ناردنی پارەكە بكات".
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم جەختیكردەوە لە كاتی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group