پەرلەمان لە بارەی چەكەوە داوایەك لە سەرۆكی حكومەت دەكات

14/08/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكات، دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا بگیرێت.
لەوبارەیەوە حەسەن كەعبی، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەنراوێكدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق كرد، دەست بەسەر چەكی بێ مۆڵەتدا بگیرێت و پرۆسەی گەڕان و پشكنین بەدوای چەكی بێ مۆڵەت، لەنێو شارەكان ئەنجامبدرێت.
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە چەك و تەقەمەنی تێیدا بڵاوە، بەهەرێمی كوردستانیشەوە هەروەها بەهۆی شەڕ و ململانێكان و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتەكەوە بەردەوام چەك هێنراوەتە ناو عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group