سەعد مەعن: لە داهاتودا كۆنترۆڵی چەكی سەرجەم گروپەكان دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەعد مەعن سەرۆكی دەستەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق سەبارەت بە پرۆسەی رێكخستنەوەی چەك رایگەیاند، قۆناغی داهاتو شاهیدی چونەناوەوەی سەرجەم گروپەكانی تر دەبێت لە پرسی رێكخستنی چەك و كۆنترۆڵی چەك لە دەستی دەوڵەتدا، هەروەها هەڵگرتنی چەك لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت رێگەپێنەدراوەو پێویستە لە ڕێگەی رێكخستنی دەوڵەتەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لیژنەی هەمیشەیی بۆ رێكخستنی چەك لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەكارەكانی و ئەم كارەش لەلایەن حكومەتەوە پشتیوانی لێ دەكرێت، لە زۆرێك لەناوچە دورەدەستەكان تۆماركردنی چەكی ئەنجامدراوە پرۆسە گرنگ و رونەو وێنەیەك دەداتە هێزە ئەمنییەكان دەربارەی ژمارەی چەكەكان و رێكخستنیان بە شێوازێك كە بگونجێت لەگەڵ هەوڵە بەرفراوانەكانی حكومەت لە پرۆسەی رێكخستنی چەكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group