ئیسرائیل رێگە نادات دوو ئەندامی مسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا بچنە ولاتەكەی

16/08/2019 جیهان

نەوا

حكومەتی ئیسرائیل رەتیكردەوە ڤیزە بداتە دوو ئەندامی مسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا، ئەمەش بە هۆی ئەوەی پێی وایە سەردانی ئەو دوو كەسایەتیە زیان بە بەرژەوەندیەكانی دەگەیەنێت.
ئیلهان عومەر و رەشیدە تەلیب دوو ئەندامی مسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا كە داوای ڤیزای ئیسرائیلیان كردبوو، داواكەیان رەتكرایەوە.
پێش رەتكردنەوەی داواكاری ئەو دوو ئەندامەی كۆنگرێس لە لایەن ئیسرائیلەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەگەر تەلەئڤیڤ ڤیزا بداتە ئەو دوو كەسە ئەوە بە بەڵگەیەك لەسەر لاوازبوونی دادەنرێت.
وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل لە بارەی رەتكردنەوەی داواكاری دوو ئەندامە مسوڵمانەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە، نالۆژیكیە ئەگەر رێگە بە هاتنە ناوەوەی دوو كەس بدەن كە بەردەوام هەوڵ بۆ زیانپێگەیاندن بە وڵاتەكەمان دەدەن.
لای خۆیەوە  نانسی پلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا بەتوندی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەكەی ئیسرائیل دەربڕیوە و رایگەیاندووە، كارێكی لەو جۆرە لە تەلەئڤیڤ ناوەشێتەوە و بڕیارەكە ئاماژەیە بۆ لاوازی ئەو وڵاتە.
پلۆسی رەخنەشی لە تویتەكەی ترامپ گرتووە و رایگەیاندووە: ناوەرۆكی تویتەكە هێمایەكە بۆ نەزانی و بێڕیزی.
ئیلهان عومەر و رەشیدە تەلیب داكۆكیكاری مافی فەلەستینیەكانن و ئەندامی جوڵانەوەی "بایكۆت، سەرمایەگوزاری نەكردن و گەمارۆن" كە بە "بی دی ئێس" ناسراوە و بەپێی یاساكانی ئیسرائیل هەر كەسێك ئەندامی ئەو جوڵانەوەیە بێت رێگەی پێنادرێت سەردانی وڵاتەكەیان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group