ئۆتۆمبێلی گەشتیاریان دزی و لە 24 كاتژمێردا پۆلیسی هەولێر دەستگیریكردن

17/08/2019

نەوا
لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێكی گەشتیاران، پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات.

 لەوبارەیەوە ئەمڕۆ لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا وردەكاری تاوانێكی دزینی ئۆتۆمبێلێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكراكرد و وتی "دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی تەیراوە دزرا، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو روداوە كردەوە و توانی لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات".


وتیشی "تەمەنی هەردوو تۆمەتبار 26 ساڵە و دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بەتاوانەكەیاندا، كە كاتژمێر 1ی شەو بازگەیان بە ناوی ئاسایش داناوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)یان لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب دزیوە، كە بەمەبەستی گەشتكردن هاتبون بۆ شاری هەولێر".


پاش رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە و رەوانەكردنیان بۆ بەردەم دادوەر، بڕیاردراوە بەبەندكردنی تۆمەتباران بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادانی عیراقی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group