پەرلەمانتارێكی عیراق: دوو ئاماژە هەیە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشە دارایی و نەوتیەكانی تایبەت بە هەرێم

15/09/2019 عێراق

نەوا
فەیسەڵ عیساوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "دوو ئاماژە هەیە بەرەو چارەسەركردنی كێشە دارایی و نەوتیەكانی تایبەت بەهەرێمی كوردستان، یەكێكیان داوەتنامەیەكی هەرێمە بۆئەوەی لیژنەیەك سەردانیان بكات و ئەوی دیكە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازە".
عیساوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردوەتەوە، دوو ئاماژەكە مژدەبەخشن بەرەو چارەسەركردنی كێشە نەوتی و داراییەكانی تایبەت بە هەرێم، ئاماژەی یەكەم رێككەوتنێكە لەنێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان تایبەت بەدەركردنی یاسای نەوت و غاز لەم وەرزەی یاساداناندا، یەكلاكردنەوەی یاساكەش كۆتایی بەكێشەی گەورە دەهێنێت وەك كێشەی مۆڵەتەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور و كێشەی نەوت لە هەرێمی كوردستاندا.
وتیشی "ئاماژەی دووەم داوەتنامەیەكی زارەكی لە هەرێمەوە هاتوە بۆئەوەی شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی بچێتە ئەوێ‌ بۆ ئاگاداربون لە سەرجەم حساباتەكان و تۆمارەكان و چۆنێتی جوڵەی دارایی لە هەرێمدا".
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە، ئەو دوو ئاماژەیە هەنگاوی ئیجابین، هەروەها كەشێكی سیاسی لەبار هەیە و دەتوانن بگەنە چارەسەر و هیچ شتێك نییە لەدەستی بدەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group