نه‌وا
ژماره یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر تابلۆكانی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه خرانه زیادكردنی ئاشكراوه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و ژمارانه نه‌فرۆشران و پرۆسه‌كه بۆ 15 رۆژی دیكه دواخرا.
له‌وباره‌وه زانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت "به‌پێی به‌یانی ژماره 6ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌یانی تایبه‌ت به فرۆشتنی ژماره نایابه‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ژماره 1 تا ژماره 9، ئێمه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م له رۆژنامه و كه‌ناڵه‌كان بانگه‌وازمان بڵاوكرده‌وه و داوامان له هاووڵاتییان كرد به‌شداری بكه‌ن به‌پێی یاسای ژماره 32ی ساڵی 1986 ئه‌مڕۆمان دیاری كرد بۆ ئه‌و زیادكردنه ئاشكرایه له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا داوامان له هاووڵاتیان كرد كه به‌شدار بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه نه‌توانرا ئه‌وه ژمارانه بفرۆشرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی یاساییمان هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌بوون له زیادكردنه‌كه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیاریكرابوو وه‌ك بارمته‌ی یاسایی، بڕی له‌سه‌دا 20ی نرخی خه‌مڵێنراویان پێشكه‌ش نه‌كردبوو، ئێمه به‌پێی یاساكه بۆ جاری دووه‌م بانگه‌واز بۆ ئه‌م زیادكردنه ده‌كه‌ین و له نزیكترین كاتدا ماوه‌ی 15 رۆژ دیاری ده‌كه‌ین و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ بارمته، ئاماده‌ی بكه‌ن".
زانا محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له ژماره 1 تا ژماره 10001 نرخه‌كه‌ی خه‌مڵێنراوه و له‌دوای ئه‌و ژماره‌یه لیژنه‌یه‌ك هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه نرخه‌كان دیاری ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی داهاتی ئه‌و تابلۆیانه‌ش وتی "به‌پێی به‌یانی ژماره 6ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و داهاته بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت، له‌سه‌دا 80ی بۆ پرۆژه‌كان و بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و له‌سه‌دا 20یش بۆ په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت".