نەوا-
بەچاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر لەلایەن كۆمەڵەی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەری كوردستانی و عیراقی لەشاری سلێمانی دەستیبەكارەكانی كرد. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆنفرانسەكەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و نزیكەی 180 پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەهەرێمی كوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات ئامادەیبون.
بڵاویشكراوەتەوە كە كۆنفرانسی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و نەشتەرگەری گەورەی هەناوبینی بۆ نزیكەی 20 هاووڵاتی ئەنجام دەدرێت و نەشتەرگەرییەكان بۆ ئامادەبوان بەشێوەی راستەوخۆ پەخش دەكرێت، هەروەها چەندین چالاكی زانستی دیكە ئەنجام دەدرێت.