میسر بڕیارێكی لەبارەی گەشتیارانی عیراق دەركرد

19/09/2019 عێراق

نەوا
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە رایدەگەیەنێت، میسر ئاسانكاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی عیراقی دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن باڵێوزخانەی عیراقەوە لە قاهیرە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست رادیۆ نەوا كەوتووە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە كۆماری میسری عەرەبی گەیشتینە رێكەوتن بۆ ڕێگەدان بەو عیراقیانەی دەچنە میسر، تا پاسپۆرتەكانیان لێوەرنەگیرێت لە فڕۆكەخانە كە لەماوەی چەندا ساڵی ڕابردوو بەوشێوەیە بووە، ڕێوشوێنە نوێیەكەش لەرۆژی پێنج شەممە 19-9-2019ەوە جێبەجێ‌دەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەسەڵاتدارانی میسر رێگەدەدەن بەكاروانی گەشتیارانی عیراقی پێنج كەس بن، دوای ئەوەی پێشتر كاروانەكان بە 20 كەس دیارییكرابوون.
ئەم ئاسانكارییانە وەك باڵێوزخانەی عیراق لە میسر ئاماژەیان پێدەكات، دوای وتوێژی نایف دلێمی باڵێوزی عیراق بووە لە قاهیرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كۆماری میسری عەرەبی كە ئامادەییان بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی ئەو كارئاسانییانە دەربڕیوە.
باڵێوزخانەی عیراق لە میسر، باسی لەئاسانكاریی زیاتركردووە لەلایەن قاهیرەوە بۆ عیراقییەكان كە لەداهاتوویەكی نزیكدا رادەگەیەنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group