نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت بۆ تاكسی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دیاری بكات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8-10-2019 له پرێس كۆنفرانسێكدا له هه‌ولێر، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و شۆفێرانی ته‌كسیشدایه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌كو سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتو تاكسیه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه.
وتیشی "دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه و دروستكردنی لیژنه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه درا، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له له‌زگه‌یه‌ك به ره‌نگی جیاواز بۆ ناسینه‌وه‌ی تاكسی شاره‌كان".
وته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سور ده‌بێت، تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین ده‌بێت، تاكسی ناوشاری دهۆك له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت، تاكسی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كانیش له‌زگه‌ی ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی لۆگۆ له تاكسیه‌كان درا هه‌ر تاكسییه و ده‌توانێت ته‌نها له شاره‌كه‌ی خۆی كاربكات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رێكخستنی كاری تاكسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵییه".
ئومێد محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، هه‌موو شۆفێری تاكسییه‌ك ده‌بێت فۆرمێكی تایبه‌ت له ئاسایشی گه‌ڕه‌ك پڕبكاته‌وه و ده‌بێت پاكانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان وه‌ربگرێت، چونكه هه‌ركه‌سێك پێشینه‌ی تاوانی هه‌بێت نابێت كاری شۆفێری تاكسی بكات.
ئه‌و پرۆژه‌یه 15 رۆژ دوای واژۆكردنی گرێبه‌ست ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ماوه‌ی 180 رۆژی بۆ دانراوه، له پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ر تاكسیه‌ك 18 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، دهۆك 12 هه‌زار و 500 دیناره و له سلێمانی 18 هه‌زار و 750 دینار بۆ هه‌ر تاكسییه‌ك وه‌رده‌گیرێت.