هێڵە سورەكانی ئەمریكا بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا ئاشكرا دەكرێن

11/10/2019 جیهان

نەوا
بەرپرسێكی ئەمریكی ئەو هێڵە سورانە ئاشكرا دەكات، كە لە ئەگەری بەزاندنیان لە باكوری سوریا وڵاتەكەی رێوشوێن بەرامبەر بە توركیا دەگرێتەبەر.
لە رۆژانی رابردوودا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر توركیا لە هێرشەكەیدا بۆ سەر باكوری سوریا هێڵە سورەكان ببەزێنێت، واشنتۆن ئابوری حكومەتی ئەنقەرە وێران دەكات.
سەبارەت بەو هێڵە سورانە بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، هەر جۆرە كردارێكی كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادی، تۆپبارانی هەڕەمەكەی و هێرشی ئاسمانی لە دژی ناوچەكانی نیشتەجێبوون و شوێنە قەرەباڵغەكان دەبنە هۆی ئەوەی ئەمریكا هەڵوێست بەرامبەر بە توركیا وەربگرێت.
وتیشی، سەرباری ئەوەی هێشتا زووە هەڵسەنگاندن بۆ هێرشەكان بكرێت، بەڵام تا ئێستا توركیا ئەو هێڵە سورانەی نەبەزاندووە و تا ئێستا پێكدادانی بەرفراوان لە سەر خاكی سوریا نەهاتوەتە ئاراوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە بە وردی دۆخەكەیان خستوەتە ژێر چاودێریەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group