لەبارەی هەوڵێكی توركیا بۆ داگیركردنی كەركوك رونكردنەوە دەدرێت

20/10/2019

نەوا-كاروان مەحمود 


باس لەوەدەكرێت توركیا لەرێگەی زیادكردنی چەكدارە توركمانەكان هەوڵی داگیركردنی كەركوك دەدات و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، توركیا ناتوانێت ئەوكارە بكات و ئەودەنگۆیانە بۆ بڵاوكردنەوەی ترسە لەناو خەڵكی كەركوك.
ئازاد جەباری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە رادیۆ نەوای راگەیاند، توركیا خۆی بە میراتگری دەوڵەتی عوسمانی دەزانێت و ئامانجیان ئەوەیە ئاواتی باب و باپیرانیان زیندوو بكەنەوەو دەیانەوێت قسەكردن بەزمانی توركی پەرەپێبدەن لە كەركوك و چەند ناوچەیەكی دیكە بەڵام ئەو هەوڵەیان بۆ ناچێتەسەر و لە ئێستادا دونیا گۆڕاواو هەوڵێكی لەوجۆرە ئاسان نییە، چونكە عیراق و هەرێمی كوردستان سیادەی خۆی هەیەو ناتوانن هەنگاوی لەوجۆرە بنێن.
وتیشی: "رەنگە بتوانن لە رێگەی توركمانی كەركوك كێشە دروستبكەن ئەویش لە رێگەی ئەو هێزەوە كە بۆیان دروستكراوە كە نزیكەی 700 بۆ 800 چەكدارن و لە توركیا مەشقیان پێكراوەو هێنراونەتەوە بۆ كەركوك بەمەبەستی پاسەوانیكردن ئەوەش بەهۆی ئەوە بووە لە رابردوو كورد نەیتوانی بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ كەركوكدا بكات و كەركوكیشیان لەدەستداین".
جەختیلەوەشكردەوە، توركیا ناتوانێت لە كەركوك مەترسی دروستبكات ئەوەشی دەوترێت بۆ ترساندنی خەڵكە، ئێستا ئەوان لە رۆژئاوا بونەتە پەند بەدەست هێزە كوردیەكانەوە، دواتر عیراق دەوڵەتەو رێگە بەكارێكی لەوجۆرەی توركیا نادات ئەگەر كارێكی لەوشێوەیەش بكرێت شكاتی لێدەكرێت و دەردەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group