نه‌وا
خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند "گه‌ڕانه هاوبه‌شه‌كانیان به‌پێی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ روسه‌كان به‌رده‌وامه".
ئاكار له‌باره‌ی ئاراسته‌كردنی مۆڵۆتۆف بۆ سه‌ر زرێپۆشه‌كانی رووسیا كه به هاوبه‌شی توركیا گه‌ڕانی هاوبه‌ش له كۆبانێ-ی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وتی "گه‌ڕان به‌پێی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ روسه‌كان به‌رده‌وامه. جگه له‌وه چه‌ند ئاسته‌نگێك هه‌ن. به تاووتوێكردنیان له‌گه‌ڵ روسه‌كان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانیش ده‌ده‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێوشوێنه پێویسته‌كان له كاتی خۆیدا گیراونه‌ته‌به‌ر و وتی "له رێگای گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ روسه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی دیكه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه‌ی پێویست ده‌ده‌ین".