ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: زیاتر له‌ دوو هه‌زار خۆپیشانده‌ر ئازاد كراون

پێش 3 هەفتە عێراق

نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، زیاد له‌ دوو هه‌زار كه‌س كه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون ئازاد كراون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، دوو هه‌زار و 400 كه‌س له‌وانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كراون.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ به‌ كه‌فاله‌ت به‌ردراون و ئه‌وانی تریش بڕیاری ئازادكردنی یه‌كجاره‌كیان دراوه‌.
له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ خۆپیشاندان له‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 300 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌رانیش ده‌ستگیركرابوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group