هاتوچۆی هه‌رێم له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری رێنمایی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

27/11/2019

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رێنمایی لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوەو بۆ هەر ساڵێك دواكەوتنی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڕی 30 هەزار دینار پێ بژاردن "غرامە" دیاریكراوە.
سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەی مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچووەو لەكاتی خۆیدا نوێیان نەكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رێنماییەكی دەركردوە و بڕیاری داوە بە، "مانەوەی رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەك خۆی كە بریتییە لە 40 هەزار دینار لەكاتی بەسەرچوونی ماوەكە، لەبەرئەوەی رسومات لەبەرامبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت".
لەبەشی دووەمی رێنماییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كە لە رۆژی 27-11-2019 ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆی هەرێم كراوە، باس لەوەشكراوە، "وەرگرتنی پێبژاردن (غرامە)ی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بەبڕی 30 هەزار دینارە بۆ هەر ساڵێك دواكەوتن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group