نەوا-
مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، حكومەت لە ئاست چارەسەركردنی قەیرانی بەنزیندا دەستەوستانە، چونكە كەرتی سوتەمەنی رادەستی كۆمپانیا حزبییەكان كراوە.
وتوشیەتی: جێبەجێكردنی سیستمی تاك و جوت بۆ دابەشكردنی بەنزین نابنە چارەسەری ریشەیی و تەنها وەك هێوركەرەوەیەك وان بۆ قەیرانەكە، لەكاتێكدا نرخی بەنزین هەر بە بەرزی ماوەتەوەو باری دارایی هاوڵاتیانی گران كردوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو باسیلەوەشكردوە، حكومەتی هەرێم هەموو جومگەكانی كەرتی نەوت و سوتەمەنی رادەستی كەرتی تایبەت و كۆمپانیا حزبییەكان كردوە، هیچ رۆڵێكی نەماوەو تەنها چاودێرییەكی كەم دەكات، لەڕاستیدا حكومەت بوەتە كرێچی كۆمپانیاكان ئەوەش وایكردوە قازانجی كۆمپانیاكان لە پێش خزمەتگوزاری هاوڵاتیانەوە بێت.