پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە راگەیاند

10/12/2019

نەوا
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە عیراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەی داوەتە حزبەكەی و بە وتەی خۆی لەپێناو دانانی كەسێكی كوردی كاكەیی لەشوێنەكەی ئەو بڕیارەی داوە.
لە رونكردنەوەیەكدا رێبوار تەها یەكێك لە نوێنەرانی پارێزگای كەركوك لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت " لەڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و بڕوابوون بە بەشداریپێكردنی پێكهاتەكان لە ناوەندەكانی بڕیاردا، لە ماوەكانی ڕابردوو بەفەرمی داواكارییەكم ئاراستەی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی (ی.ن.‌ك) كردووە، تێیدا ئامادەیی خۆم نیشانداوە دەستبەرداری مافی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بم و شوێنەكەم بەهەڤاڵێكی تری كوردانی كاكەیی پڕبكرێتەوە، بەوپێیەی كوردانی كاكەیی بەشێكی رەسەنی كەركوك پێكدەهێنن".


ئاماژەی بەوەشكردوە، هەرچەندە رەزامەندبون یان رەتكردنەوەی ئەو داوایەی لە دەستی حزبەكەیدایە، بەڵام لەئەگەری رەزامەندبونیاندا ئامادەی جێبەجێكردنیەتی و دەشڵێت "هەموان دڵنیادەكەمەوە ئەو دواكارییەم بەڕەزامەندی خۆم بوە و مەبەستیش لێی بوونی نوێنەرێكی كوردانی كاكەیی بوە لە پەرلەماندا".




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group