عیراق... رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر
23/01/2020 عێراق
نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تۆمارنهكراوهو ده‌شڵێت، "هه‌ر كه‌سێك له‌چینه‌وه سه‌ردانی عیراق بكات له ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكهخانهكانیشدا پشكنینی وردی بۆ ده‌كرێت".
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمارنه‌كراوه، ئاماده‌كاری پێویستیشمان له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م بنكه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بگیرێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ركه‌سێك له وڵاتی چین-ه‌وه سه‌ردانی عیراق بكات، له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه پشكنینی وردی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، رێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته ناو شوێنه گشتیه‌كانه‌وه و ده‌خرێته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.
نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌م جار له‌شاری وهانی چین بڵاوبوه‌وه، له‌ئێستادا زیاتر له 500 حاڵه‌ت تۆماركراوه و 17 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی چین و هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی روسیا و ئه‌مریكا به‌ڵێنی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ڤاكسینێكی كاریگه‌ر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه حكومه‌تی چین قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو هاتوچۆیه‌كی بۆ دو گه‌وره شاری خۆی راگه‌یاندوه و لهههوڵیشدایه بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه كه زیاتر له 25 ناوچه‌ی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه.