نه‌وا
لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كان به‌دواداچوون بۆ قه‌یرانی غاز ده‌كات و بۆ دروستكردنی سندوقی داهاتی نه‌وت داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجه‌مه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان ئاشكرایكرد كه رۆژی سێ شه‌ممه لیژنه‌كه‌یان كۆبوه‌وه‌ته‌وه و له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه: "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌ی غازدرا".
راشیگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان به‌نوسراوی فه‌رمی داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز ده‌كات بۆ دروستكردنی سندوقی داهاتی نه‌وت، ورده‌كاری بڕی نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراو و داهاته‌كه‌ی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاشكراشیكرد كه ئه‌وان ده‌ستیانكردوه به كاركردن بۆ ئاماده‌كردنی یاسای تایبه‌ت به هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن، كه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موان بڕه‌خسێت و رێگا له قۆرخكاری بگرێت.