نه‌وا-لاڤه كورده
شاسوار عه‌بدولواحید كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بۆ خۆپیشاندان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دیاریكرد‌و پارێزگاری سلێمانی-ش ده‌ڵێت "هه‌ركاتێك نه‌وه‌ی نوێ داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندان بكات خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ده‌ڵێت: "خۆپیشاندان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم "هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه" ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كه‌دا له‌به‌ر تاكه كه‌سێك نییه‌و له‌به‌ر هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و دۆخه خراپه‌یه كه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا هاتووه".
راشیگه‌یاند، "به‌شداریكردنمان گه‌یاندنی په‌یامێكه به ده‌سه‌ڵات كه ئێمه وه‌كو میلله‌تی كورد و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ناڕازین به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه‌ی كه هه‌یه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، "كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن و له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه ده‌بن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ش، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "داوای مۆڵه‌ت نه‌كراوه و هه‌ر مۆڵه‌تێكیش بێته به‌رده‌ستمان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و دواتر وه‌ڵامده‌ده‌ینه‌وه".
وتیشی "هیچ رێگریه‌ك نییه له‌وه‌ی خه‌ڵك داواكاری بۆ خۆپیشاندان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به‌پێی ناوه‌ڕۆكی داواكارییه‌كه و بارودۆخ ره‌زامه‌ندی ده‌ده‌ین، خوێندنه‌وه بۆ ناوه‌ڕۆك و حاڵه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".