نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌كاتى نیوه دورگه‌ى كۆریا، له‌سه‌ر سنوره‌كان گرژى كه‌وته نێوان كۆریاى باشور و هاوسێ باكوریه‌كه‌ى و چه‌ند گولـله‌یه‌كیان ئاراسته‌ى یه‌كتر كرد.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى سوپاى كۆریاى باشور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن كۆریاى باكوره‌وه چه‌ند گولـله‌یه‌ك نراوه به پێگه‌یه‌كى پاسه‌وانى كۆریاى باشوره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، پێگه‌كه وه‌ڵامى ته‌قه‌كانى داوه‌ته‌وه و دوو گولـلـه‌ى به‌ره‌و پێگه‌كه‌ى كۆریاى باكور ته‌قاندوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه بوه به‌پێى رێنماییه‌كان.
دواى ئه‌و روداوه تائێستا كۆریاى باكور هیچ به‌یاننامه و لێدوان و كاردانه‌وه‌یه‌كى به‌رانبه‌ر ئه‌و روداوه نه‌بوه و هۆكارى ئه‌و كاره‌ى نازانرێت.
دواى دیارنه‌مانى بۆ ماوه‌ى 20 رۆژ، كه گومانى ئه‌وه ده‌كرا به‌هۆى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ى له دڵ و مولوله‌كانى خوێنی‌دا بۆی كرابو، كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور گیانیله‌ده‌ستدا بێت، به‌ڵام رۆژى شه‌ممه له‌كاتى كردنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كى نوێ، دوباره ده‌ركه‌وته‌وه و ئه‌وه‌ش جیهانى توشى شۆك كرد.