نه‌وا-لاڤه كورده
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه په‌یامێك بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت "یه‌كێتی ئێستا زۆر جیاوازه و وه‌ك پێشتر به هه‌موو شتێك ناڵێت باش".
سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوی نێوان د.به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی بوه له ناوچه‌ی مێرگه‌پانی سلێمانی، بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "چه‌ند بابه‌تێك باسكراوه و گرنگترینیان كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی-یه، كه له دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی، پارتی ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی نوێ دا‌نیشێت، د.به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی وتوه كه هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی زۆر جیاوازن و ئه‌و یه‌كێتیه‌ی جاران نه‌ماوه به هه‌موو شتێك بڵێت باش".
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی داوای كردوه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی بكات بۆ كۆبونه‌وه‌كه و خودی خۆیشی سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی بكات بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، به‌ڵام د.به‌رهه‌م وتویه‌تی ئه‌و زۆر به كه‌می دێته سلێمانی و ره‌نگه نه‌توانێت.
سه‌رۆك كۆماری عیراق، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-یشه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جهختیكردوهتهوه، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه فوئاد حسێن كاندید بێت بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌وا متمانه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌ده‌ستناهێنێت. له به‌رانبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی وتویه‌تی، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا نه‌بوه بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق.
هه‌رچه‌نده بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت بوه، به‌ڵام زانیارییه‌كانی ورد نین له‌سه‌ری.