ئێران داوا لە كۆریای باشور دەكات خۆی بەدوور بگرێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی گەروی هورمز

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئێران كۆریای باشور ئاگاداری دەكاتەوە لەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە بەشداریكردن لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی گەروی هورمز.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێكدا رایگەیاند، هەر بەشداریكردنێك یان ئامادەیییەكی سەربازیی كۆریای باشور لە ئۆپراسیۆنەكانی كەنداو و گەروی هورمز، وەك پشتگیریكردن لە دەستدرێژییەكانی ئەمریكا هەژمار دەكرێت و بەشداری لەو جۆرە رێكارانەدا دەرئەنجامی زۆر مەترسیداری دەبێت.
باسی لەوەشكرد، نابێت هیچ وڵاتێكی خاوەن سەروەری و بەرپرسیار خۆی رادەستی فشار و هەڕەشەكانی ئەمریكا بكات و ببێتە هاوبەش لە كردەوە دژایەتییەكان بەرانبەر گەلی ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group