ئێران.. ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا 130 هەزار كەسی تێپەڕاند

22/05/2020 جیهان

نەوا
بە تۆمار كردنی دوو هەزار و 311 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە بۆ 131 هەزار و 652 كەس بەرزبوەوە.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بە تۆمار كردنی 51 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە حەوت هەزار و 300 كەس.
راشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 102 هەزار تووشبوو چاكبوونەوە و باری تەندروستی دوو هەزار و 695 تووشبووش ناجێگیرە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە 15 پارێزگادا هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە و هەڵكشانی ژمارەی تووشبوانیش بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی پشكنینەكان دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تا ئێستا 763 هەزار پشكنینی كۆرۆنا لەو وڵاتە ئەنجام دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group