نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له رۆژانی جه‌ژندا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆمان راگه‌یاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌م ماوه‌یه كه ژماره‌ی تووشبوون به‌رز بۆته‌وه و سه‌رچاوه‌ی تووشبووه‌كانیش ئاشكرا نین.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "مه‌به‌ستمان له قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی رۆژانی جه‌ژن بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مترین به‌ركه‌وته‌ی یه‌كتر هه‌بێ، ئه‌گینا ئێمه هه‌ست به پیرۆزی و رۆژانی جه‌ژن ده‌كه‌ین و به‌ڵام ئه‌مانجمان خۆپارێزییه و بۆ ئه‌وه‌ش ناچاربووین ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه رابگه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه رۆژانه‌ی رابردوو به‌تایبه‌تی هه‌فته‌ی رابردوو 40 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ریه‌ككه‌وتن زۆر بووه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بڵاوبۆته‌وه، ئه‌وه‌شی له‌م ماوه‌یه تۆمارده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی تووشبوونه‌كانیان دیارنییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین كه ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته خۆماڵی و له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌یه. مه‌ترسیه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان دیار نییه. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه، بۆیه ئێمه ده‌زانین كه جه‌ژن باشترین هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌ركه‌وته هه‌یه.
له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی بازاڕ له پێشتر و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له جه‌ژندا، وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین كه ماوه‌یه‌كی زیاتر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام بێ. به‌ڵام هۆكاری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان مایه‌ی نیگه‌رانی بوو بۆ هه‌مووان ناچار بووین رێگه به كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان بده‌ین. له‌كاتێكدا ئێستا مه‌ترسی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌مان له‌سه‌ره".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ وتی: بۆ رۆژانی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی جوتیارن و ده‌چنه دروێنه‌ی دانه‌وێڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی كه هاتووچۆی گومرگ ده‌كه‌ن، وه فڕن و شوێنه پێویسته‌كانی وه‌ك ده‌رمانخانه و رۆژنامه‌نووسان و هێزه‌كانی ناوخۆ بۆیان هه‌یه هاتووچۆ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد كه بڕیارمان نه‌داوه له دوای جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ بكرێته‌وه و وه‌ك رۆژانی ئاسایی لێ دێته‌وه و ته‌نها داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بین چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام له كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ڵام هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانیشمان بۆیه قه‌ده‌غه‌كردووه تا ئه‌و نه‌خۆشیه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه سوود مه‌ندبووین. هه‌رچی نوێژی جه‌ژنیشه كه به‌پێی دابی ئایینی سووننه‌ته بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت بۆ خۆپارێزی باشتره و داواش له هه‌مووو پارێزگاكان كراوه كه رێگه نه‌درێت ئه‌و نوێژه له مزگه‌وته‌كان بكرێت نه‌مان بیستووه له هیچ پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك نوێژی جه‌ژن بكرێت ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌وه سه‌رپێچییان له بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه.