نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاشكرای كرد له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوودا زیاتر له 200 كه‌س كوژراون، كه زۆرینه‌یان به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بووه.
عه‌بدوله‌رزا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكرای كرد، له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی 40 بۆ 45 خۆپیشانده‌ر كه ده‌كه‌نه 20% ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كوژراون، به چه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌پێكراون.
به‌پێی قسه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی ئێران 80% ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون و ژماره‌ی گشتی كوژراوانیش ده‌كاته 200 بۆ 225 كه‌س.
مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیترێك به‌نزین له هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ سێ هه‌زار تمه‌ن خۆپیشاندان به‌شێكی 37 شاری له هه‌شت پارێزگای ئێران و رۆژهه‌لاتی كوردستان گرته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لانیكه‌م 304 كه‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون، كه 163 كه‌سیان له تاران، 57 كه‌س له خوزستان، 30 كه‌س له كرماشان و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی تربوون.
به‌رپرسانی ئێرانی گروپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام چالاكوانانی ئێران ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان توندوتیژیه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ریان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه.