نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاندووه، له‌و واده‌یه‌دا 672 كه‌سی دیكه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و 15 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له (24) كاتژمێری رابردودا (11) هه‌زار و (960) پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌و (672) كه‌سی دیكه توشی په‌تای كۆرۆنا بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، (243) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه‌و له‌و واده‌یه 15 كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا له ئێستادا 8 هه‌زار و 840 كه‌سه‌و كۆی چاكبوونه‌وه‌كان گه‌یشتووه‌ته 4 هه‌زار و 338 كه‌س و ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان، چوار هه‌زار و (231) كه‌سه و له‌و ژماره‌یه‌ش 50 كه‌س له ژێر چاودێری ورددان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه گه‌یشتووه‌ته 271 كه‌س.