بەهۆی خۆپیشاندانی هێلەگ زەردەكانی فەرەنساوە 150 پۆلیس بریندار بون

40 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سێباستیان لێكۆرنۆ سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لەلایەن بزوتنەوەی هێلەگ زەردەكان دژبە گرانی و بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە سەرتاسەری وڵات سەریهەڵداوە یەك هەزارو 200 كەس دەستگیركراون و 150 كارمەندی پۆلیسیش برینداربون.
سێباستیان لە لێدوانێكدا وتویەتی: كاتی ئەوە هاتوە پارتی چۆكدانەدەری فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە لەوەی ئایا لایەنگری وڵات و هێزە ئەمنییەكان دەكات كە ئاسایشی گشتی دەپارێزن و یاسا جێبەجێ دەكەن، یان لەگەڵ ئەو كەسانە دایە كە كردەی تێكدەرانە ئەنجام دەدەن.
جێی ئاماژەیە لایەنگرو ئەندامانی سەر بە بزوتنەوەی هێلەگ زەردەكان بەپاڵپشتی قوتابیان خۆپیشاندانیان دژ بە گرانی و بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەن، لە سەرتاسەری فەڕەنسادا ئەنجامدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group