رێژەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران دەخرێتەڕوو

27/06/2020

نەوا
وەزارەتی پەروەردە خشتەی بڕینی موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەكەی بۆ ئەم مانگە پەسەند كرد كە لە 5%ەوە دەست پێدەكات بۆ 50%.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی دیوای پێوەیە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان كراوە، خشتەی لێبڕینی موچەی بۆ ئەم مانگە دیاریكردوە.
بەپێی خشتەكە؛ پلەتایبەت 50%ی موچەكەیان لێدەبڕدرێت، پلە یەك 28%، پلە دو 27%، پلە سێ 24%، پلە چوار 22%، پلە پێنج 20%، پلە شەش 18%، پلە حەوت 17%، پلە هەشت 13%، پلە نۆ 5% و پلە 10ش هیچ بڕێكی لێ نابڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە كە مامۆستایانی گرێبەست 21%ی موچەكەیان دەبڕدرێت.
لە لایەكی ترەوە رۆژی یەكشەممە 27-6-2020 مووچەی مانگی دووی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت ‌و دووشەممەش مووچەی یەكەكانی 70‌و 80 دابەش دەكرێن. دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی 21%ـی مووچە دەبێت كە بەپێی پلەی سەربازیی مووچەخۆران گۆڕانكاریی بەسەردادێت.
بەپێی زانیارییەكان، هیچ مووچەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە كەمتر لە 400 هەزار دینار نابێت، مووچەی پێشمەرگە سەتا 15 دەبڕدرێت و دواتر ئەو رێژەیە بەپێی پلەكانی سەرووتر بەرزدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان نائیب ئەفسەر لەوەزارەتی پێشمەرگە سەتا 20ـی مووچەكەی دەبڕدرێت، پاشان مولازم سەتا 21ـی مووچەكەی لێ دەبڕدرێت و نەقیبیش سەتا 22ـی مووچە و رائید سەتا 23ـی مووچەكەی لێ دەبڕدرێت. 
عەقید لەوەزارەتی پێشمەرگە سەتا 28ـی مووچەكەی دەبڕدرێت و، پلەی عەمید سەتا 30ـی مووچەكەی لێ دەگێڕدرێتەوە. 
پاشان پلەكانی سەرووتر لەلیوا و فەریق و فەریق رووكن نیوەی مووچەكەیان لێ دەبڕدرێت . بەپێی ئەو لێبڕینە ئەم مانگە 34 ملیار دینار دراوەتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی، پێشتر پێش بڕینی سەتا 21ـی مووچە 41 ملیار دینار مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group