نه‌وا
نرخی تمه‌ن له بازاڕه‌كانی ئاڵۆگۆڕی دراو له تاران بۆ نزمترین ئاستی خۆی له مێژووی ئه‌و دراوه‌دا دابه‌زی.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلارێكی ئه‌مریكی به 22 هه‌زار و 100 تمه‌ن بووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی رۆژی شه‌ممه 800 تمه‌ن زیاتره.
هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار نرخی دۆلار 20 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران‌دا كه بنه‌ماخوازان تیایدا باڵاده‌ستن پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و داته‌پینی به‌های تمه‌ن گفتوگۆی له باره‌وه كراوه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ سیاسه‌ته ئابوریه هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یا گه‌ڕێنرایه‌وه.