نەتەوە یەکگرتووەکان هاوكاری‌ هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كات بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن

07/07/2020 عێراق

نه‌وا
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێم و به‌غدا له‌ چاره‌سه‌ركردن و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی نێوانیان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عیراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی رەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عیراقدا بێت.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختیشی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group