ریاڵ مه‌درید مه‌كینه‌یه‌كى دیكه‌ی ئه‌ڵمانى گواسته‌وه‌

پێش 4 هەفتە وەرزش

نه‌وا
ئۆلیڤه‌ر بیرهۆڤ به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداریى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد، "كاى هاڤێرتز" یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و یانه‌ى بایه‌ر لیڤه‌ركوزنى هه‌مان وڵات رویكردوه‌ته‌ یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى.
بیرهۆڤ به‌ رۆژنامه‌ى ماركاى وتوه‌ "به‌ جدیه‌وه‌ ده‌یڵێم هاڤێرتز رویكردوه‌ته‌ ریالأ مه‌درید، ئه‌و یاریزانێكى زۆر گه‌نجه‌، به‌ڵام خاوه‌نى هه‌موو شتێكه‌".
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هاڤێرتز یاریزانێكى زۆر به‌هره‌داره‌ و هونه‌ر و توانایه‌كى جه‌سته‌یى باشى هه‌یه‌ و یاریزانێكه‌ له‌ هه‌موو روه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشتوه‌ و زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ ئێمه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ داهێنه‌ره‌كان، پێویسته‌ په‌ره‌ به‌خۆى بدات.
"كاى هاڤێرتز" ئاستێكى نایاب له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا "بایه‌رن لیڤه‌ركوزن" پێشكه‌ش ده‌كات و پێشتریش ناوى به‌ چه‌ند یانه‌یه‌كى وه‌ك چێڵسى و ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group