نه‌وا
په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد، كه به دانانی كۆت و به‌ند بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌نرێت و نیگه‌رانی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له ئازادی راده‌ربڕینی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی یاساكه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، هه‌ر تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌كارهێنه‌ری له توركیادا هه‌بێت، پێویسته نوسینگه له‌و وڵاته بكاته‌وه و داواكاری حكومه‌ت بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌ت جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سه‌رپێچی كۆمپانیاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و یاسایه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستپێگه‌یشتن به تۆڕه‌كانیان له توركیا په‌كبخرێت.
ره‌شنوسی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی هاوپه‌یمانیه‌وه ئاماده‌كرابوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به "نائه‌خلاقی" ده‌زانێت و چه‌ند جارێك داوای كردبوو به توندی كۆنتڕۆڵ بكرێن.
ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆڵی گرنگیان له گه‌یاندنی په‌یامی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی توركیادا هه‌یه، له‌و رووه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان به كۆت و به‌ندی ئازادیه‌كان ناوبراوه و به هاشتگی "به یاسای سانسۆر بڵی نا" دژی ئه‌و یاسایه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش په‌سه‌ندكردنی یاسای سنورداركردنی كاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به نوێترین و زه‌قترین هێرشی سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین له توركیا ناوبردووه.
ئاندرۆ گارنه‌ر توێژه‌ری لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری توركیا رایگه‌یاندووه، په‌سه‌ندكردنی یاساكه ده‌ستی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سانسۆری ناوه‌رۆكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاوه‌ڵا ده‌كات و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتریش ته‌نها به هۆی راده‌ربڕینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كرابوونه ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی توركیا ره‌تیكردۆته‌وه، كه په‌سه‌ند كردنی یاساكه بۆ سانسۆركردن بێت و جه‌ختی كردۆته‌وه، كه تاكه ئامانجیان رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه یاسایی و بازرگانیه‌كانه له‌گه‌ڵ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
توركیا له ساڵانی رابردوودا به‌رده‌وام له رووی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی كاری سیاسی و ریچكخراوه‌یی له پاشه‌كشێدابووه و زۆرترین ژماره‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، له رۆژنامه‌وانان، چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی كورده‌كان راپێچی گرتوخانه كراون و ئه‌و وڵاته به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زیندانه‌كانی رۆژنامه‌وانان داده‌نرێت.