نەوا-
ماڵپەڕی ئەسۆشیەیتد پرێس رایگەیاند، بەرپرسێكی ئەمریكی پێی راگەیاندون كە شەوی رابردو هێرشی بەرگریی سنوردار لەلایەن ئەمریكاوە دژی هەندێك ئامانجی ئێران لە گەروی هورمز ئەنجامدراوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە كە نەیویستوە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت باسی لەوەكرد، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەهۆی هەڵدانی موشەك بۆ سەر ئامێرە سەربازییەكانی ئەمریكا كراونەتە ئامانج.
هەر لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران پێشتر بڵاویكردبۆوە كە دەنگی تەقینەوە لە دورگەی قشم بیستراوە، هەروەها کەناڵی تێلێگرامی وەحید ئۆنلاین کە هەواڵەکانی هێرشکردنە سەر ئێران و دۆخی وڵاتەكە روماڵ دەکات چەند کاتژمێرێک پێشتر پەیامی هاوشێوەی بڵاوکردبۆوە.
جێی ئاماژەیە ئەم هێرشانە کە پێدەچێت سنوردار بوبن لە سەروبەندی هەڵبژاردنە چارەنوسسازەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەنجامدراون.