بانكی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلاری كاشی بە گەشتیاران زیاد كرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
 بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پشكی گەشتیاران بۆ وەرگرتنی دۆلار، لە دوو هەزار دۆلارەوە كراوە بە سێ هەزار دۆلار، ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارەكە لە ئەمرۆ سێشەممەوە كاری پێدەكرێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە كە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەپێی ڕێكارە ڕێكخراوەییەكان و ڕێنماییە پەسەندكراوەكان دەبێت، بە مەرجێك هەر گەشتیارێك لە ساڵێكدا تەنها بۆی هەیە شەش جار لەو بڕە سوودمەند بێت

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group