نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی ده ملیۆن كه‌س واته یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵاته‌كه تووشی كۆرۆنابوون.
ئه‌حمه‌د جه‌واد عوسمانی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌فغانستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، به‌پێی رووپێویه‌ك به هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، 31.5%ی ئه‌فغانیه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون.
وتیشی، له‌و رووپێوییه‌دا پشكنینی دژه‌ته‌ن بۆ دوو هه‌زار و 500 هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه كراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و روپێوییه نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی كابۆل تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تا ئێستا به فه‌رمی تووشبوانی نزیكه‌ی 37 هه‌زار و مردنی هه‌زار و 300 كه‌س له ئه‌فغانستان به هۆی كۆرۆناوه راگه‌یه‌نراوه.