نه‌وا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروته‌وه، ده‌رچوونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنانه‌وه بۆ 18ی ئه‌م مانگه دواخرا.
بڕیار بوو سبه‌ینێ هه‌ینی بڕیاری دادگای تایبه‌ت به تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری ده‌ربچێت، كه له‌ساڵی 2007ه‌وه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له رووداوه‌كه، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت دادگاكه‌ی ناچاركرد دانیشتنی تایبه‌ت به بڕیار و حوكمی كۆتایی دوابخات بۆ 18ی ئه‌م مانگه.
له مانگی شوباتی ساڵی 2005، ره‌فیق حه‌ریری، كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بوو، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا، كه له ناوه‌ڕاستی به‌یروت كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كرده ئامانج، له‌گه‌ڵ 21 كه‌سی دیكه‌دا كوژران و 226 كه‌سیش برینداربوون.
دواتر و له ساڵی 2007دا، به‌بڕیاری ژماره 1757ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دادگایه‌كی تایبه‌تی لوبنانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی حه‌ریری پێكهێنرا.
چوار كه‌س به دانانی پلانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تباركراون، كه لوبنانین و ئه‌ندامی حیزبوڵڵان، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و حیزبه دان به دادگاكه و بڕیاره‌كانیدا نه‌نێت و تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی دادگاكه نه‌كات، له كاتی رووداوه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌و چوار كه‌سه نازانرێت.