نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌س به تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیركراون، كه كوژراوه‌كه ژنى یه‌كێكیانه و له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنى ته‌قه‌ى له هێزه‌كانى پۆلیس كردوه.
پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس به بونی ته‌رمێك له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ریه‌ك له به‌شی نه‌هێشتنی تاوان و به‌شی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و به‌شی پۆلیسی عه‌نكاوه/ بنكه‌ی پۆلیسی حه‌دیاب و بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه پێكهێندرا و پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وت ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی "زه‌ینه‌ب" له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه فڕێدراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ توانرا به كه‌متر له 7 كاتژمێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، تۆمه‌تباره‌كه چه‌ندینجار به چه‌كی كڵاشینكۆڤ ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی له هێزه‌كانی پۆلیس كردوه، به‌ڵام توانرا ده‌ستگیربكرێت و دانی نا به‌تاوانه‌كه‌یدا، كه به گولـله خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتوه، هه‌روه‌ها توانرا تۆمه‌تبارێكی دیكه له‌و روداوه‌دا ده‌ستگیربكرێت و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه و به‌پێی ماده‌ی 306 له یاسای سزادان به‌ندكراون.