سبەینێ كۆنفرانسی كۆپ 31 لە توركیا دەستپێدەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژی دووشەممە 9/11 بە بەشداری سەركردەو بەرپرسانی باڵای وڵاتان و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەسەرتاسەری جیهان، كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە ئاوهەوا "COP31" لە شاری ئەنتاڵیای توركیا بەڕێوەدەچێت.
لووتكەكە لە 9 تا 20ی تشرینی دووەم لەژێر دروشمی (كۆنفرانسی ئاییندە.. كۆنفرانسی جێبەجێكردن) بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بەمەبەستی بەهێزكردنی هەماهەنگییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پابەندبونە بەرامبەر بە گۆڕانكاری لە كەش و ئاو و هەوا.
جێی ئاماژەیە بۆ كۆنفرانسی ئەمساڵ  630 پاسی كارەبایی و كەم دەردانی گازی ژەهراویی بۆ گواستنەوەی میوان و بەشداربوان دابینكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group