ئەمریكا هێزێكی تایبەت بۆ رێگریكردن لە گواستنەوەی چەك بۆ ئێران پێكدەهێنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرچاوە سەربازیەكانی سوپای ئەمریكا بە ئاژانسەكانی وڵاتەكانیان راگەیاندوە، دوای چەندین مانگ لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەردەوام بەسەر ئێراندا، هێزێكی تایبەت پێكدەهێنن بە مەبەستی توندكردنەوەی رێكارەكان و رێگریكردن لە گواستنەوەی سیستمی چەكی پێشكەوتو و كەرەستەی قەدەغەكراو لەلایەن تارانەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەم هێزە تایبەتە بارەگای سەرەكی لە شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا دەبێت، هەروەها كارەكانی لەگەڵ ئاژانسە حكومییەكانی دیكەی ئەمریكادا دەبێت، وێڕای رێگری لە گواستنەوەی چەك، ئەركی ئەم هێزە بریتی دەبێت لە وەستاندنی لێشاوی ئەو تەكنەلۆژیایانەی كە دوو بەكارهێنانیان هەیە (سەربازی و مەدەنی) و لەلایەن ئێرانەوە سودیان لێ دەبینرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group