له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی سكاڵاى یاسایى دژى 41 به‌رپرسى عیراقى تۆمارده‌كرێت

10/08/2020 عێراق

نه‌وا
فایه‌ق شێخ عه‌لى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌) له‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تی له‌ لاهای سكاڵاى یاسایى دژى 41 به‌رپرسى عیراقى و میلیشیاكان تۆمارده‌كرێت.
فایه‌ق شێخ عه‌لى له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تى "ئه‌مڕۆ له‌ دادگاى تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ لاهاى له‌لایه‌ن عه‌لى فازڵ سه‌رۆكى رێكخراوى عیراقی-ئه‌مریكى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سكاڵا له‌سه‌ر 41 به‌رپرس و میلیشیا عیراقییه‌كان تۆمارده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكردوه‌، لیسته‌كه‌ به‌ فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستپێده‌كات و به‌ حامد جه‌زائیرى "سه‌رۆكى سه‌رایاى خوراسانى" كۆتایى دێت، هه‌روه‌ها هادى عامرى سه‌رۆكى ئیئتیلافى فه‌تح ژماره‌ شه‌شه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ رۆڵى خۆی هه‌ڵده‌ستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group