توركیا ترسی لە جێگرەكەی بایدن هەیە

12/08/2020 جیهان

نەوا
میدیاكانی توركیا ترسیان هەیە، لە ئەگەری بوونی جۆ بایدن بە سەرۆك، پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا بەرەو خراپی بچێت، چونكە كامالا هێرس، كە بایدن دەیكات بە جێگری خۆی، لە زۆر شوێندا دژایەتیی توركیای كردووە.
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، كامالا هێرس، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی بە جێگری خۆی دەستنیشانكرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی 2020، كە بەرەگەز هیندییە.
لەو بارەیەوە ماڵپەری (BBC)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، هێرس یەكێك بووە لەو سیاسییانەی بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكان بە (جینۆساید) بووە، كە لە ساڵی 1915 لەسەر دەستی عوسمانییەكان ئەنجام درا و بووە هۆی كوژرانی ملیۆنێك و 500 هەزار هاووڵاتیی ئەرمەنی.
BBCـی توركی ئاماژەی بەوەش كردووە، جێگرە چاوەڕوانكراوەكەی بایدن، یەكێك بوو لەو كەسانەی بە توندی دژی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی وڵاتەكەی وەستاوەتەوە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group