نه‌وا
سه‌باری شكستی هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران، ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر رێگری كردن له‌وه‌ی تاران بتوانێت به ئاسانی كڕین و فرۆشت به چه‌كه‌وه بكات.
ره‌شنوسی بڕیارنامه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كرابوو، ده‌نگی نه‌هێنا.
له‌و باره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌یتوانیوه ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی له پارێزگاری كردن له ئاشتی و ئاسایشی جیهانی جێبه‌جێ بكات.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێت به ئاسانی مامه‌ڵه به چه‌كه‌وه بكات.
له ده‌نگدان به ره‌شنوسی بڕیارنامه‌كه ته‌نها ئه‌مریكا و دۆمینیكا ده‌نگیان پێدا و هه‌ر یه‌ك له روسیا و چینیش دژی وه‌ستانه‌وه و 11 ئه‌ندامی تری ئه‌نجومه‌نه‌كه مافی ده‌نگدانیان به‌كارنه‌هێنا.
به پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 رۆژی 18 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ گه‌مارۆی چه‌ك له سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت.
به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه ئێران له ساڵی 2007ه‌وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌مارۆی چه‌كی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.