زانیاری نوێ له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

پێش 3 هەفتە

نه‌وا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، وەکو ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، داوا لەسه‌رجه‌م داموده‌زگاكان دەکات، لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن.
بەپێی زانیارییەکان بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21%، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگه‌كانی شوبات و ئاداری موچه‌خۆرانی بە لێبڕینی 21% دابەشکرد. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group