بڕیارێك لەبارەی خانەنشینكردنی فەرمانبەران ئاشكرا ده‌كرێت

پێش 4 هەفتە

 نه‌وا

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێم ئاشکرای دەکات، بڕیارێك بۆ مووچەی ئەو خانەنشینانە دەرچووە، کە لە بایۆمەتری تۆمار نەکراون.

 بە پێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر کەسێک پێشتر لە پڕۆگرامی بایۆمەتری تۆمار نەکرابێت و بەرایی نەبێت، خانەنشینی بۆ ناکرێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوه‌، "ئەوەی لە وەزیفەدا بێت، مووچەی لەسەر ئەو بنەمایە پێ دەدرێت، کە لە بایۆمەتری تۆمارکرابێت، بۆیە ئەوەی خانەنشین دەکرێت، دەبێت لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کرابێت".
ئەوەشی خستۆته‌ڕوو، بەپێی یاسای چاکسازی، نابێت هیچ کەسێك خانەنشین بکرێت، یان ئیمتیازێکی دیكەی دارایی هەبێت، "ئەگەر لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکرابێت".
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێم هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌،"ئەو فەرمانبەرانەی لە لای ئێمە مامەڵەی خانەنشینییان بۆ دەکرێت، لەو جۆرەی تێدا نەبووە كە لە بایۆمەتری تۆمار نەکرابێت، بەڵام ئەوەی تۆماری نەبێت، بۆی ناکرێت".
جێی باسه‌، لە دوو ساڵی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایۆمەتریی تایبەت بە مووچەی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group