سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی: هەر رێكارێك لەدەرەوەی دەستور زیان بە عیراق دەگەیەنێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لێدوانەكانی ئەم دواییەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەدژی هەرێمی كوردستان جێی مەترسی و نیگەرانیە، دەستوری عیراق بە رونی شێوازو رێكارەكانی پەیوەندیی و دابەشكردنی ماف و دەسەڵاتەكانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عیراق دەستنیشان كردوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، پێویستە كێشەو گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستورو یاساو رێزگرتن لە گفتوگۆ و رێكەوتنەكان بێت نەك زمانی زبرو هێز كە خزمەت بە هیچ لایەنێك ناكات و ئارامی و سەقامگیری عیراقیش دەخاتە مەترسیەوە.
داواشی لەحكومەتی فیدراڵ كردوە بەردەوامبن لە دۆزینەوەی چارەسەریی دەستوریی بۆ‌ كێشەو گرفتەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەر هەوڵ و رێكارێكی دیكە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوری و یاساییدا دادپەروەریی بەدیناهێنێت و زەرەرو زیانیش بە گشت عیراق دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group