ئەمریكا بە بەهای زیاتر لە 16 ملیار دۆلار چەك بە سویسرا دەفرۆشێت

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا
ئاژانسی هەماهەنگی ئاسایشی بەرگریی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی فرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازیی بە سویسرا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆكەی جەنگیی لە جۆری "F-18A" بە بەهای حەوت ملیار و 452 ملیۆن دۆلار بەو وڵاتە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، گرێبەستەكە دەبێتەهۆی بەهێزكردنی ئاسایشی سویسرای دۆستی ئەمریكا و سودی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
لە راگەیەندراوێكی دیكەشدا ئەوە ئاشكراكراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی 40 فڕۆكەی جەنگیی لە جۆری "F-35" بە بەهای شەش ملیار و 580 ملیۆن دۆلار بە سویسرا.
لە راگەیەندراوی سێیەمیشدا ئەوە خراوەتەڕو، ئەمریكا بڕیاری داوە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە جۆری "PAC-3" بە بەهای دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بە سویسرا بفرۆشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group