نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، ته‌نها به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی پرسی قه‌ره‌باغ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیاش وتی، پێناچێت به‌م نزیكانه رێگه چاره‌ی دیپلۆماسی بێته ئاراوه.
ئیلهام عه‌لیێف سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌رمه‌نییه‌كان له خاكی ئازه‌ربایجان بچنه‌ده‌ره‌وه و ته‌نها به شه‌ڕ و رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ده‌كرێت پرسی قه‌ره‌باغ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا نیكۆل پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له ناگورنۆ قه‌ره‌باغ به‌دی ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان به جیا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوونه‌وه و بڕیاریشه رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌یان كۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رچاوگرتنی لێدوانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو وڵاته هیوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ پرسی ناگورنۆ قه‌ره‌باغ تادێت كاڵتر ده‌بێته‌وه.