نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ چارەسەری گیروگرفت و كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی، بڕیاری كردنه‌وه‌ی فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەیان ده‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/11/2020، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاندراوێكی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "لەبەر ڕۆشنایی بەیانی ژمارە 5 كه له ڕۆژی 5/10/2020 لە وەقائقی كوردستان بە ژمارە 256 بڵاو كراوەتەوە، وەزارەتمان بە فەرمانی وزاری، بڕیاری كردنەوەی دیوانی باجی خانووبەرەی دەكرد".
روونیشكراوه‌ته‌وه، "فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەی میری سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میرییە، بە كردنەوەی ئەم فەرمانگەیە چارەسەری گیروگرفت و كێشەكانی نێوان خاوەن موڵك و كرێچی دەكات".